ڕەزامەندی پێنتاگۆن لەگەڵ مامەڵەی ١.٨ میلیارد دۆلاری فرۆشتنی چەک بە تایوان

ڕەزامەندی پێنتاگۆن لەگەڵ مامەڵەی ١.٨ میلیارد دۆلاری فرۆشتنی چەک بە تایوان

پەیامی کورد     ...    ڕەزامەندی پێنتاگۆن لەگەڵ مامەڵەی ١.٨ میلیارد دۆلاری فرۆشتنی چەک بە تایوان .

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند : وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ مامەلەی ئەگەری فڕۆشتنی چەک بە تایوان بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار ڕەزامەندی دەربڕیوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژی چوارشەممە کۆنگرەی ئەمریکا ئەم مامەلەیەی بە فەرمی پەسەند کرد کە بریتییە لە ١١ مووشەک هاوێژ لە جۆری HIMARS بە بەهای ٤٣٦ میلیۆن دۆلار کە لە لایەن کۆمپانیای لاکهید مارتین ەوە بەرهەم دێت ، ١٣٥ پارچە لە سیستەمگەلی مووشەکی ئاسمانی بۆ زەوین لە جۆری 

SLAM-AR بە بەهای زیاتر لە یەک میلیارد دۆلار و هەروەها کەل و پەلی ئەلێکترۆنی گواستنەوەی زانیاری بۆ فڕۆکەگەلی شەڕکەری F16 بە بەهای ٣٦٧.٢ میلیۆن دۆلارە .

ڕۆیتەرز ڕاپۆرتیدا دەوڵەتی ئەمریکا لە هەوڵدایە تاکوو ٥ مامەڵەی فرۆشتنی چەک لەگەڵ تایوان چالاک بکاتەوە کە بەهای گشتی ئەوانە نزیکەی ٥ میلیارد دۆلارە .

ئەم چالاکییانەی ئەمریکا بۆ فشارخستنەسەر چینە کە جەزیرەی تایوان بە بەشێکی بچووک لە خاکی خۆی دەزانێت . سەرەڕای ئەوەی کە تایوان لە کاتی کۆتایی شەڕی ناوخۆییەوەی نێوان کۆمۆنیستەکان و نەتەوەگەراکان لە چین لە دەیەکانی ٤٠ دا بۆ ووڵاتێکی سەربەخۆ گۆڕاوە بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت چین حاکمییەتی خۆی لە سەر ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە