ده‌زگای لوتكه‌: چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا

ده‌زگای لوتكه‌: چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... ده‌زگای لوتكه‌: چوار کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا

دەزگای لوتکە ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوار کۆچبەری نایاسایی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ بڕینی سنووری تورکیا – یۆنان لە بارهەڵگرێکدا گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 25_ی ته‌موز_ی 2023 دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، “دوێنێ لە پارێزگای ئەدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیا چوار کۆچبەر لەناو بارهەڵگرێکی کەپسدا دۆزراونەتەوە، لەکاتێکدا هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببڕن بەرەو یۆنان و دوای ئەوەی کە تیمە پزیشکییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە کۆچبەرەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بوون”.

باسی له‌وه‌ش كرد دوو لە کۆچبەرەکان لەناو بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو و دووانەکەی دیکەش دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار کۆچبەرە بەبێ ئاگاداری شۆفێرەکە چوونەتە ناو بارهەڵگرەکەوە وبێ جووڵە ماونەتەوە لەناو بارهەڵگرەکەدا، تا ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە