لە باڵەکایەتی ٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

لە باڵەکایەتی ٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

پەیامی کورد ... لە باڵەکایەتی ٤ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

 

ڕۆژیپێنج شەممە ١٠ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٠، لە پردی حافیز لە ناوچەی باڵەکایەتی  چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و سێ تۆمەتبار دەستگیركران.

 

مادە هۆشبەرەكە لە جۆری “شیشە” بووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان-ەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

 

ئەوانەی مادە هۆشبەرەكەیان پێبووە سێ کەس بوون كە خەڵکی پشدەرن و مادەكەیان لە قەڵادزێ-وە هێنابوو، بە نیازبوون بە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری “پیکئاب” بیگوازنەوە بۆ قەزای سۆران.

 

بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی لایەنە پەیوەندیدارەكان، تۆمەتبارەكان بۆ دوورخستنەوەی گومان، “گوێدرێژ”ێکیان لە پشتی ئۆتۆمبیلکە بارکردبوو، بەڵام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان-ەوە ئاشكرا و دەستگیركراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە