پەیامی کورد... دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تیمێکی لێکۆڵەران دەنێرێتە ئۆکراینا
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢، ICC دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، تیمێکی تایبەت دەنێرێتە ئۆکراینا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.
داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم خان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمە گەورەترین تیمی ئۆفیسەکەی منە لە سەرەتای دروستبوونی دامەزراوەکەوە، کە بۆ کاری مەیدانی ڕەوانەی دەرەوە کرابێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکە لە ٤٢ لێکۆڵەر و شارەزایی بواری دادوەری پێک دێت.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، دادگایەکی تایبەتە بۆ بەدواداچوون و سزادانی تاوانە نێودەوڵەتییەکانی وەک (تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانەکانی جەنگ و جینۆساید)، لە ساڵی ١٩٩٨ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دامەزراوە و دواتر لە ٢٠٠٢ لەلایەن ٦٠ دەوڵەتەوە پەسەند کرا و بە فەرمی دەستی بە کارەکانی کرد، لە ٢٠٠٢ەوە تا ئێستا ژمارەی وڵاتانی ئەندام لەم دادگایە گەیشتووەتە ١٢٣ ئەندام.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە