پەیامی کورد ... بە تاوانی ئاشکرا کردنی شوێنی مانەوەی قاسم سلێمانی لە سێدارە دەدرێت
به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئه‌مریكا و بوونی په‌یوه‌ندی به كوشتنی قاسم سلێمانی، ئێران سزای له‌سێداره‌دان بۆ هاووڵاتییه‌كی ده‌رده‌كات.
ووته‌بێژێك به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران رایگه‌یاند : سزای له‌سێداره‌دان بۆ سیخوڕێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا " CIA " به‌ناوی مه‌حموود مووسه‌وی ده‌ركراوه، كه زانیاری له‌باره‌ی شوێنی مانه‌وه و جموجوڵه‌كانی قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل كۆكردوەته‌وه.
سید مەحموود مووسەوی مەجد ئەفسەری ئەمنییەتی سوپای پاسداران بە تاوانی سیخۆڕی و ئاشکرا کردنی شوێنی هاتن و چوونی قاسم سلیمانی مەحکووم بە لە سێدارەدان کرا .لە دوای کوژرانی قاسم سلێمانی و هاتنە سەر کاری قائانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی نزیک لە بازنەی سلێمانی لە پۆستەکانی خۆیان لادران
لە نوێترین بابەتدا سەبارەت بە مەحموود مووسەوی بە کۆدی ڕێکخراوەیی " ئەبوو عەلی " کە بەرپرسیاریەتی تیمی ئەمنییەتی پاریزگاری و پاراستنی قاسم سلێمانی لە سەفەرەکانی دەرەوەیدا لە سەر شان بوو ، بە تاوان پەیوەندی لەگەڵ مووساد و ئاشکرا کردنی زۆربەی شتە شاراوەکانی قاسم سلیمانی ئەم بڕیارەی لە سەر دراوە .
هه‌روه‌ها تۆمه‌تی ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌پاڵی ، كه مه‌حموود مووسه‌وی هاوكات له‌گه‌ڵ كاركردنی بۆ هه‌واڵگری ئه‌مریكا، كاری بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل " مووساد" یش كردووه و له به‌رانبه‌ر بڕێك پاره‌دا، زانیاری له‌باره‌ی بنكه‌كانی ئاسایش و هێزه چه‌كداره‌كان له‌نێویاندا فه‌یله‌قی قودس كۆكردوەته‌وه، سه‌ره‌ڕای شوێنی مانه‌وه و جمووجووڵه‌كانی قاسم سلێمانی
ئه‌وه‌شی ڕوونكردوه‌ته‌وه، دادگای شۆڕش بڕیاری داوه سزای له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ربكرێت و دادگای باڵای ووڵاتیش په‌سندی كردووه، بۆیه به‌م نزیكانه سزاكه‌ی جێبه‌جێده‌كرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە