ئیکوادۆر/ بشێوی لە سێ بەندیخانە کەوتەوە و زیاتر لە ٦٠ بەندکراو گیانیان لە دەست دا

ئیکوادۆر/ بشێوی لە سێ بەندیخانە کەوتەوە و زیاتر لە ٦٠ بەندکراو گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد … ئیکوادۆر/ بشێوی لە سێ بەندیخانە کەوتەوە و زیاتر لە ٦٠ بەندکراو گیانیان لە دەست دا

 

بەهۆی دروستبونی پشێویی و ئاڵۆزی لە ناو سێ گرتوخانەی ئیکوادۆر زیاتر لە ٦٠ بەندکراو گیانیان لەدەستدا.

 

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، لە ناو گرتوخانەی هەریەک لە شارەکانی (گوایاس، ئازوای، کۆتۆپاخی) لە وڵاتی ئیکوادۆر، زیندانیان دەستیان بە مانگرتن و دەربڕینی ناڕەزایەتی کرد و لە ئەنجامدا ئاڵۆزییان لەناو گرتوخانەکان دروستکرد.

 

هێزەکانی پۆلیس بۆ کۆتایهێنان بە ئاڵۆزییەکان، چونە گرتوخانەکان بەهۆی دروستبونی شەڕ لەگەڵ زیندانییەکان، ٦٠ سزادراو گیانیان لەدەستدا.

 

لینین مۆرێنۆ، سەرۆکی ئیکوادۆر دەربارەی رەوشی ناو گرتوخانەکان رایگەیاند، ئەو ئاڵۆزییەی دروست بوو لەلایەن گروپێکی تاوانکارییەوە رویداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە