پەیامی کورد … ڕۆژهەڵات/ لە تێکهەڵچوونێکدا دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران
لە سنوورەکانی شاری مەریوان سەر بە پارێزگای سنە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە هاتە ئاراوە و دوو ئەندامی سپای پاسداران کوژران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ١ی بەرەبەیانی پێنج شەممە ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢١)، لە بەرزاییەکانی گوندی “چناره”ی مەریوان تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزکی کوردستانی هاتووەتە ئاراوە.
بنکەی حەمزەی سپای پاسداران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێدا ئاماژە بە شوێنی تێکهەڵچوونەکە نەدراوە و وتراوە کە دوو ئەندامی سپا کە ناسنامەکەشیانی ئاشکرا نەکردووە، لە ئەنجامی ئە وتێکهەڵچوونەدا کوژراون. هەنگاو ناسنامەی ئەو دوو ئەندامە کوژراوەی سپای پاسدارانی عوسمان جیهانی و ناسر ئەمینی ڕاگەیاندووە.
لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی سپا ئاماژە دراوە کە دوو ئەندامی لایەنی برانبەری شەڕەکەش کوژراون، بەڵام هەنگاو ئەو بەشەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
کۆپتەرەکانی سپای پاسداران ئەمڕؤ پێنج شەممە بەردەوام بە سەر شوێنی شەڕەکەدا دەسووڕێنەوە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ لایەنێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە