پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یوونان لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یوونان لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا کە ئێفتیموو کۆستۆپۆلۆس کۆنسووڵی یۆنان لە هەولێر ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا .
باڵیۆزی یوونان ئامادەیی ووڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنان و هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە