وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی لە بارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە راگەیاند و ئاشکراشی کرد کە بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، چەند ڕۆژێک کراوەتە پشووی فەرمی.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: "به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی نه‌ورۆز، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و تێكڕای هاووڵاتیانی كوردستانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی شادی و ئارامی و ده‌رچوون له گرفت و قه‌یرانه‌كان .
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به هاووڵاتیانی به‌ڕێزی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین ، پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆز له رۆژی سێ شه‌مه 20/3/2018 ده‌ست پێده‌كات و رۆژانی 21 و 22 و 23 ش ده‌بنه پشووی فه‌رمی . و رۆژی 25/3 ده‌وامی ئاسایی ده‌ست پێده‌كاته‌وه" .
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
18/3/2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە