کۆنسێرتی هونەرمەند «حوسێن سەفا مەنش» لە قوروە، لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە

کۆنسێرتی هونەرمەند «حوسێن سەفا مەنش» لە قوروە، لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە

پەیامی کورد... کۆنسێرتی هونەرمەند «حوسێن سەفا مەنش» لە قوروە، لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە

کۆنسێرتی شاری قورووەی هونەرمەند حوسێن سەفامەنش بە هەڕەشە و لە ژێر گوشاری ڕژێمدا هەڵوەشایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نێزیک لە حوسێن سەفامەنش ڕایگەیاندووە کە لە ژێر گوشاری هێزەکانی ڕژێم و بە تایبەت ئیتلاعاتی سوپا کۆنسێرتی شاری قورووە هەڵوەشێندرایەوە و ئیزنیان بەم گروپە هۆنەرییە نەداوە ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتەکەیان لە شاری قورووە بکەن.

بڕیار وابوو ڕۆژی ٢٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ هونەرمەند سەفامەنش لە شاری قورووە کۆنسێرتێک بەڕێوەبەری کە بە هۆی هەڵوێستی و هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتی شاری مەریوان لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ کەوتە بەر ڕقی هێزەکانی ڕژێم و ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی لە قوروە پێ نادرێت و ئەمەش وەکوو تۆڵە کردنەوەی ڕژێمە لە ناوبراو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە