کییف : ٥٠٠ کەسایەتی ڕووس و جیایی خوازمان وەکوو " تاوانباری شەڕ " شناسایی کرد

کییف : ٥٠٠ کەسایەتی ڕووس و جیایی خوازمان وەکوو " تاوانباری شەڕ " شناسایی کرد
پەیامی کورد     ...    کییف : ٥٠٠ کەسایەتی ڕووس و جیایی خوازمان وەکوو " تاوانباری شەڕ " شناسایی کرد

بەرپرسانی ئۆکراینی بارەها ڕایانگەیاندووە لە دۆخی شەڕی ئێستا هیچ کات بەرامبەر " خائینانی ووڵات " و " هاودەستانی ڕووسیا " دەست هەڵناگرێت

ئارێنا ڤیندیکتۆڤا ، دادوەری گشتی ئۆکراین ڕایگەیاند کە دامەزراوەی یاسایی ئەم ووڵاتە ٥٠٠ کەسایەتی ڕووس و جیایی خوازی ڕۆژئاوای ئۆکراینی وەکوو تاوانباری شەڕ شناسایی کردووە .

دادوەری ئۆکراین لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر ناوی ئەندامێک لە شەورای شاری ماریۆپۆلی شی لە لیستەی ناوبراودا هێناوە .

ئەو ڕایگەیاندووە " ئەم ئەندامەی شەورای شاری ماریپۆل لەگەڵ داگیرکاران هاوکاری کرد و هەر بەم هۆیەوە ناوی ئەوی لە لیستەی خائینان دانرا "

کییف بارەها ڕایگەیاندووە لە دۆخی شەڕی ئێستا هیچ کات لە بەرامبەر خائینانی ووڵات " و " هاودەستانی ڕووسیا " دەست هەڵناگرێت

پێشتریش ڤلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین لە سەرەتای ئەم مانگە ئۆلی هۆڤیچ سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنییەتی ناوخۆیی و کۆربۆرچکۆ ئەلێکساندرۆڤیچ سەرۆکی ئیدارەی ئەمنییەتی ناوچەی خێرسۆنی بە هۆی کەم و کورت لە ئەنجامدانی چالاکییەکانیان لەکار لادابوو .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە