پەیامی کورد... سەرۆکی «تاڵیبانی پاکستان» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە کوژرا
بەرپرسانی پاکستان ڕایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا عومەر خۆراسانی سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستانیان لە وڵاتەکەیان کوشتووە کە یەکێکە لە داواکراوترینەکانی جیهان.
بەگوێرەی ئاژانسەکان کە لەسەر زاری بەرپرسانی پاکستانەوە بڵاویان کردووەتەوە، «سەرکردەیەکی دیاری بزووتنەوەی «تاڵیبانی پاکستان» و سێ چەکداری دیکە «لە هێرشێکدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەیان درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە پارێزگای پاکتیکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کوژراون».
هاوکات، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەو لە کەناری ڕێگایەک لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج کە ئەندامانی تاڵیبانی پاکستانی تێدا بووە و سەرۆکی بزووتنەوەکە و سێ چەکداری دیکە کوژران.
ئاژانسەکە ڕایگەیاندوە، ئەو سەرکردەیەی کە کوژراوە ناوی «عەبدو لوالی» بوە، کە بە «عومەر خالید خۆراسانی» ناسراوە، مردنی ئەویش گورزێکی توندە لە تاڵیبانی پاکستان، بزووتنەوەی «تاڵیبانی پاکستان»، کارمەندانی هەواڵگری پاکستانی بە هۆکاری کوشتنەکە تاوانبار کردووە، بەبێ ئەوەی بەڵگە بخاتەڕو و بچنە ناو وردەکارییەوە.
کوژرانی عومەر خوراسانی دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ و دانوستانی تاڵیبانی پاکستان لەگەڵ تاڵیبانی ئەفغانستان دێت بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان هەر دوو لا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە