هەواڵگری ئێران دەست بە سەر کردنی ١٣ ئەندامی سەر بە داعشی لەو ووڵاتە ڕاگەیاند

هەواڵگری ئێران دەست بە سەر کردنی ١٣ ئەندامی سەر بە داعشی لەو ووڵاتە ڕاگەیاند

پەیامی کورد  ...   ١٣ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای ووڵاتی ئێران، دەست بەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە دامەزراوی وەزارەتی ھەواڵگری ئێران کە بڵاویکردووەتەوە، “لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەدا ١٣ گومانلێکراو کە خۆیان بۆ تاوانی کوشتن ئامادەکردبوو، دەستگیرکران ”.

هاوکات هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا چەندین جۆر لە چەک و تەقەمەنی دەستیبەسەر داگیرا.

جێگای ئاماژەیە کە ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە پێشتر راھێنانیان لەسەر تەقاندنەوەی بۆمب لە ووڵاتانی دەرەوە وەرگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە