پەیامی کورد ... هێڵی ئاسمانی هۆبی چین جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد
پارێزگای هۆبی چین بەرەبەرە لە کەرنتین دەچیتە دەرەوە ، هەر بەم هۆیەوەی هێڵی ئاسمانی هۆبی چین جارێکی دیکە دەستی بە کارەکانی کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی مەحەللی چین ڕایانگەیاند ، ڕۆژی یەکشەممە ، پارێزگای هۆبی چین کە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی نەناسراوی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت ، هێڵی ئاسمانی و فڕینەکانی کە ماوەی ٦٣ ڕۆژ پێش ئێستا بچڕاوو و داخرا سەر لە نوێ دەست پێکردەوە .
پەروازگەلێکی فراوان لە ڕێگای ٢٥ کۆمپانیای فڕۆکەوانیی کە لە زیاتر لە ١٠٠ ڕێگاوە فڕینیان هەیە لەم پارێزگایەدا ئەنجام دەدرێت .
هەروەها ڕۆژی ڕابردوو فرۆشتنی بلیتگەلی فڕۆکەوانی دەتی پێکرد و هەمووشیان لە ماوەی ڕۆژێکدا فرۆشران .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە