پەیامی کورد... 4 زیندانی كورد له ئێران مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره
ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ رایانگه‌یاند كه چوار زیندانی سیاسی كورد له ئێران كه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان به‌مزووانه له‌ئارادایه.
رێكخراوی هه‌نگاو ڕایگەیاند كه ئه‌و چوار زیندانیه سیاسییه كورده به ناوه‌كانی "پژمان فاتحی، موحسین مه‌زڵوم، محه‌مه‌د فه‌رامه‌رزی و وه‌فا ئازه‌ربار" كه سزای له‌سێداره‌دانیان له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه پشتڕاستركراوه‌ته‌وه، ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه.
ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانن كه له مانگی حه‌وتی ساڵی 2022 له یه‌كێك له گونده‌كانی شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ركران و نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له دادگایه‌كدا به تۆمه‌تی "موحاریبه" و "سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل" سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی ته‌مه‌ن 28 ساڵ خه‌ڵكی دێولانی پارێزگای كوردستان و موحسین مه‌زڵوم ته‌مه‌ن 27 ساڵ خه‌ڵكی مه‌هاباد و وه‌فا ئازه‌ربار ته‌مه‌ن 26 ساڵ خه‌ڵكی بۆكان و پژمان فه‌تحی ته‌مه‌ن 28 ساڵ خه‌ڵكی كامیاران له‌و كاته‌وه‌ی له ساڵی 2022وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، نه مافی بینینی خێزانه‌كانیان هه‌بووه و نه مافی چاوپێكه‌وتنی پارێزه‌ریان هه‌بووه.
چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ به ئاماژه‌دان به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستی حكومه‌ت بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی ده‌ڵێن ژیانی ئه‌و چوار زیندانییه سیاسییه له ئێستادا له مه‌ترسییه‌كی جددیدایه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە