پەیامی کورد... توركیا 113 كۆچبه‌ری نایاسایی رزگار دەكات
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا ڕایدەگەیەنێت له كه‌ناراوه‌كانی ئیزمیر، خۆرئاوای توركیا 113 كۆچبه‌ری نایاسایی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا نێردرابوونه‌وه رزگاركران و ٢٦ كۆچبه‌ریش ده‌ستگیركران.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانی توركیا بڵاویكردۆتەوە: دوای گه‌یشتنی زانیاریی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر له‌سه‌ر به‌له‌مێكی پلاستكین له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی چه‌شمه، به‌له‌مێكی فه‌رمانده‌ییه‌كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوه.
ئەوەشخراوەتەڕوو: ٣٣ كۆچبه‌ری نایاسایی كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا نێردرابوونه‌وه رزگاركران.
ئاماژە بەوەشكراوە:٨٠ كۆچبه‌ری نایاسایی له كه‌ناراوه‌كانی دیكیلی سه‌ربه ئیزمیر كه ئه‌وانیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی یۆنانه‌وه بۆ ئاوه‌كانی توركیا ره‌وانه كرابوونه‌وه، گه‌یه‌ندرانه وشكانی.
ماڵپەرەكە باسی لەوەش كردوە: كەله كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی فۆچا سه‌ربه ئیزمیر، تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌له‌مێكیان راگرت و ٢٦ كۆچبه‌ری نایاسایی سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌یان ده‌ستگیركرد كه به نیازبوون به رێگه‌ی نایاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه یۆنان.
ڕوونیشكراوەتەوە: كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان دوای رێكاره‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ له پارێزگاكه كران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە