پەیامی کورد... هاووڵاتییەکی کورد لە بۆکان دەستبەسەر کرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئیسماعیل کەریمی تەمەن ٤٤ ساڵ و دانیشتووی میراوا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل کەریمی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەریان کردووە.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ئیسماعیل کەریمی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەل و پەلی تایبەتیی ناوبراودا گرتووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئیسماعیل کەریمی و هەروەها چارەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە