پەیامی کورد ... بایدن: بەڵێنیتان پێدەدەم کە دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، شانازی دەکات بەوەی گەلی ئەمریکا ئەویان هەڵبژاردوە بۆ سەرکردایەتی کردنی وڵات و بەڵێنی دەدات کە سەرۆکی هەمو ئەمریکییەکان دەبێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، "ئەمریکا.. شانازیی دەکەم کە هەڵتانبژاردوم بۆ سەرکردایەتییکردنی وڵاتە مەزنەکەمان، ئەو کارەی لە پێشمانە سەخت دەبێت. بەڵام بەڵێنیتان پێدەدەم کە دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمریکییەکان، چ دەنگتان پێدابم یان نا".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەو متمانەیەتان دەپارێزم کە بە منتان بەخشیوە."
ئێوارهی ئهمڕۆ جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتهكان و ركابهری دۆناڵد ترهمپ كاندیدی كۆمارییهكان بهبراوهی ههڵبژاردنی ٢٠٢٠-ی سهرۆكایهتی ئهمریكا دیاریكرا و بوه ٤٦ ههمین سهرۆكی ئهو وڵاته.
دوای چوار رۆژ ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا راگەیێندرا و جۆ بایدن ویلایەتی پەنسلڤانیای بردەوە و بەمەش بووە ٤٦مین سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و ٢٨٤ دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە