هیچ توشبوویەكی ئۆمیكرۆن یاخود گومانلێكراوێك لە هەرێمی کوردستان نییە

هیچ توشبوویەكی ئۆمیكرۆن یاخود گومانلێكراوێك لە هەرێمی کوردستان نییە

پەیامی  کورد… هیچ توشبوویەكی ئۆمیكرۆن یاخود گومانلێكراوێك لە هەرێمی کوردستان نییە

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت، تاوەكو ئێستا هیچ تووشبوو یاخود گومانلێكراوێكی ئۆمیكرۆن لە هەرێم تۆمار نەكراوە.

سامان بەرزنجی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا وتی، هەرێمی كوردستان لە چاو وڵاتانی پێشكەوتوو درەنگ ڤاكسینی بەدەست گەیشت و كۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ و سەرەتای مانگی چوار بوو.

رونیشیكردووەتەوە، ئێستا بەشێك لە هاوڵاتیان دژی وەرگرتنی ڤاكسینن، هەرچەندە ئێستا بەردەستە و ژمارەی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسین و جۆر و بڕی پێویستیش هەیە، پێشتر سەرووی 18 ساڵ ڤاكسینیان وەردەگرت بەڵام ئێستا سەرووی 12 ساڵیش وەریدەگرن. بەپێی وتەكانی وەزیری تەندروستی، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆن و 171 هەزار و 73 كەسە، لەو ژمارەیە چوار ملیۆن و 366 هەزار و 500 كەس لە سەرووی 12 ساڵییەوەن كە ئامانجی وەزارەتە ڤاكسین وەربگرن، لەو ژمارەیە 22%ی ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە و 16%ش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.

هەرچی سەبارەت بە نەوەی نوێی ناسراو بە ئۆمیكرۆنە، رەتیكردەوە هیچ توشبوویەكی ئەو نەوەیە لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرابێت یاخود هیچ گومانلێكراوێك هەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە