پەیامی کورد ... جۆ بایدن ڕادەستکردنی سیستەمی پێشکەوتووی هاوێشتنی ڕاکێتی بە ئۆکراین هەڵوەشاندەوە
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی سیستەمگەلی مووشەکی کە بتوانێت بگاتە خاکی ڕووسیا ڕادەستی ئۆکراین ناکات .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لەمبارەیەوە ووتی کە ئەم چەکە لەبەر ئەوەی کە خاوەنی توانمەندیگەلێکی تایبەتە ، واشینتۆن ئەمانە ڕادەستی کییف ناکات .
بابەتەکە لەوێوە دەست پێدەکات کە بەرپرسێکی ئەمریکی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە چاوەڕوان دەکرێت دەوڵەتی بایدن سەرەتای هەفتە بڕیاری خۆی بۆ هەناردەکردنی سیستەمگەلی مووشەکی دووربۆرد بۆ ئۆکراین ڕادەگەێنێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە