پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ خەڵكی ئەهواز ڕاگەیاند
"نێد پرایس" ووتەبێژی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە؛ ئێمە پشتیوانی لە مافی خەڵکی ئێران و لە خۆپیشاندانەکانیان دەکەین.
"پرایس" جەختی کردووەتەوە کە خەڵکی ئێران وەک باقی خەڵکی جیهان دەبێ بێ ترس و تووندووتیژی بەرانبەریان خۆپیشاندان بەڕێوە ببەن.
ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، خەڵکی پارێزگای خوزستان، بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نەبوونی بەڕێوەبەری باش و پچڕانی بەردەوامی ئاو ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
هەتا ئێستاش خۆپیشاندانەکان درێژەی هەیە و خەڵک لەسەر شەقامەکانن.
لەو خۆپیشاندانانەدا خەڵکی عەرەبی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران، کە زۆربەیان منداڵ بوون و داوای ئاوی خواردنەوەیان دەکرد نەک بە هانایانەوە نەهاتن بەڵکوو بە گولـلە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە ووڵامیان دراویەوە.
پێشتر "غوڵامڕەزا شەریعەتی"، پارێزگاری پارێزگای ئەحواز لە پەیوەندی بە ئاوی خاوێن وتبووی: "لە هیچ شوێنێکی پڕ ئاو و کەم ئاوی پارێزگای خوزستان، ئاوی خواردنەوە و ئاوی خاوێن بوونی نییە و ئاماژەی بە ٧٣٠ گوند لە خوزستان کرد کە لە ئاوی خواردنەوە بێبەشن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە