پەیامی کورد... ئەمریکا سامانە سڕکراوەکانی روسیا بۆ هاوکاری ئۆکرانیا بەکاردەهێنێت
ئەمریکا داوا لەکۆنگرێس دەکات رەزامەندی نیشان بدات بۆ ئەوەی سامانە سڕکراوەکانی روسیا بۆهاوکاری خەڵکی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێت.
لیزا مۆناکۆ جێگری یەکەمی داواکاری گشتی بە میدیا ئەمریکییەکانی راگەیاند، لە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی کۆنگرێسدان بۆ بەکارهێنانەوەی سەرمایە سڕکراوەکانی روسیا بۆئەوەی بۆهاوکاری خەڵکی ئۆکرانیا بەکاربهێنرێت.
پێشتریش جۆن کێربی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرمایە سڕکراوەکانی روسیا لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئەمریکا و فەرەنسا بە سڕکراوی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی باجی زیانەکانی لە ئۆکرانیا دەداتەوە.
لەو بارەیەوە ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەلێت، "دەست بردن بۆ سەرمایە سڕکراوەکانی روسیا دزیکردنە."
باسی لەوەشکرد، "یەکێتی ئەوروپا ئامانجیان تەنها دەستبردن بۆ سەرمایە تایبەتەکانی روسیا نییە بەڵکو سەرمایە سڕکراوەکانیش دەدزن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە