سەرۆکی پێشووتری پاکستان بەر لە سێدارەدانی کۆچی دواییکرد

سەرۆکی پێشووتری پاکستان بەر لە سێدارەدانی کۆچی دواییکرد

پەیامی کورد... سەرۆکی پێشووتری پاکستان بەر لە سێدارەدانی کۆچی دواییکرد

پەروێز موشەرەف سەرۆکی پێشووتری پاکستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی شوباتی 2023 پاش ململانێیەکی دوور و درێژ لەگەڵ نەخۆشیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیمارات لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

پەروێز موشەرەف چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “جێبەجێنەکردنی دەستوور و خیانەتکردن لە وڵات” سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو.

موشەرەف لە ساڵی 1999 سەرکردایەتیی کودەتایەکی سەربازیی کرد لە پاکستان و حوکمی وڵاتەکەی گرتە دەست، ساڵی 2001 بە هەڵبژاردن بووە سەرۆکی پاکستان، ساڵی 2007 لەپێناو درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکەیدا دەستووری هەڵپەسارد و باری لەناکاوی راگەیاند، هەر بەهۆی ئەمەشەوە دادگا لە ساڵی 2019 بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزاکەی بەسەردا سەپاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە