پەیامی کورد... عێراق باڵیۆزی خۆی لە تورکیا کشاندەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراقی لە ئەنقەرەوە بۆ بەغدا ڕاگەیاند، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ئەحمەد ئەلسەحەف، بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییەی (٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢) ڕاگەیاند: "وەزارەت بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی باڵیۆزی کاربەڕێکەری عێراق لە ئەنقەرە بۆ بەغدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیادا نییە».
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لە تورکیا کرد و داوای دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنەکەی کرد لەبارەی "دەستدرێژییەکانی تورکیا."
ڕۆژی چوارشەممە (٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢) سێ تۆپ ئاراستەی ناوچەیەکی گەشتیاریی سنووری زاخۆ کران و بە هۆییەوە بەپێی دوایین ئامارەکان، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی هەندێک لە بریندارەکان سەختە. ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی، سەرجەمیان گەشتیاری عەرەبن و لە پارێزگاکانی عێراقەوە چوونەتە زاخۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە