چین ڕازی سەرکەوتنی لە شکست دانی ڤیرووسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد

چین ڕازی سەرکەوتنی لە شکست دانی ڤیرووسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد

پەیامی کورد    ...   چین ڕازی سەرکەوتنی لە شکست دانی ڤیرووسی کۆرۆنا ئاشکرا کرد 

بنکەی ڕاگەیاندنی شەورای دەوڵەتی چین سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کتێبی سپی دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ووڵاتە لە دژی نەخۆشی کۆرۆنای نوێ بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک لە الجزیرە ، لەم کتێبە دا سەرکەوتنی چین دەربارەی سەرکەوتنی بەرامبەر بە ڤیرووسی کۆرۆنا بۆ چەند هۆکار ڕاگەیاندووە کە گرینگترینیان گرتنەبەری ستراتیژیەت " ناوەندی دەرمانی کاتی " بۆ پێداچوونەوە بە حاڵەتەکانی گشتگیری و پشت بەستن بە دەرمانی سوننەتی کە لە ٩٢ ٪ حاڵەتەکانی تووشبوون کەڵکی لێوەرگیرا ، ئاماژە کراوە .

لەم کتێبەدا هاتووە کە ناوەندی دەرمانی کاتی یا خود بە واتای گشتی نەخۆشخانەگەلی " فانگ سانگ " ڕێگە چارەی سەرەکی پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی گەورەی ئەم نەخۆشییە لە چین بووە .

لەم کتێبەدا هەروەها هاتووە : شاری ڤۆهان وەکوو سەرچاوەی ڤیرووس ، ستادیۆمەکان و ناوەندەکانی پێشانگایی وەکوو ١٦ ناوەندی دەرمانی کاتی لیکردو ١٤ هەزار تەختیش لەو شوێنانە دابین کرا و توانی هەموو حاڵەتەکانی نەخۆشی لە شێوەی ئاسایی وەربگرن . ئەم هەنگاوە بۆ پێشگرتن لە گواستنەوەی ڤیرووس لە کۆمەڵگای نیشتەجێ بوون و بەرگریکردن لە خراپتربوونی حاڵەتە ئاساییەکان یارمەتییەک بوو .

لە لایەکی دیکەوە لەم کتێبەدا هاتووە کە میانگینی چاکبووەوەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا ی نوێ لە ناوەندی سەرەکی بڵاوبوونەوەکەی گەیشتە زیاتر لە ٩٢.٣ ٪ .

لە کتێبەکەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە تا کۆتایی مانگی رابردوو ، لە کۆی گشتی تووشبووان ٨٣٠١٧ لە ناوەندی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسە ڕاپۆرت دراوە کە لەم نێوەندەدا ٧٨٣٠٧ کەس لە دوای چاکبوونەوە لە نەخۆشخانەکان دەرکراون و ٤٦٣٤ کەس بە هۆی نەخۆشییەکەوە گیان یان لە دەستدا ڕاگەێندراوە . لەم کارەدا حاڵەتەکانی ئاسایی ، ناوەند ، مەترسیدار ، زۆر ترسناک و چاکبوونەوە نەخۆشانی کۆرۆنایی ، کۆمەڵێک لە پڕۆتۆکۆڵگەلی تەشخیس و دەرمانی سوننەتی چین بەکار هاتووە .

هەروەها لەم کتێبەدا چین لەو باوەڕەدایە کە ئەگەر هەموو ووڵاتانی پێکەوە یەکگرتوو بن و بۆ بە دەست هێنانی وولامی گشتی و هەمە لایەنە پێکەوە هاوکارییان هەبێت ، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمکارەدا لە سەر نەخۆشانی کۆرۆنایی سەرکەوتوو دەبن . هەروەها جەختی کردەوە ، جیهان بە زوویی ئەم ساتە تاریکەی مێژووی مرۆڤایەتی بەرەو داهاتوویەکی درەوشاوەتر لە پشتی خۆی بە جێ دەهێڵێت . چین لەو کەسانەی کە بۆ ڕزگاری گیانەکان خەریکی هەوڵ و تێکۆشانن لەگەڵ ئەم ڤیرووسەدا ، سوپاسگوزاری کرد و لەو کەسانەی کە بەم نەخۆشییە تووشبوونە و لە حاڵی دەرمان کردنن ، پاڵپشتی مەعنەوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاگەیاندووە 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە