نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح دەکات

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح دەکات
پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح دەکات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/11/17 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆمارى عیراقى فیدراڵ كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دۆخى عیراق به‌گشتى و قۆناغى دواى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و ئه‌نجامه‌كانى، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، پرسى دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، شه‌ڕى تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، خرانه‌ به‌ر باس و بیروڕایان له‌باره‌یانه‌وه‌ گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرینگى و پێویستی هاریكارى و هه‌ماهه‌نگی هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌ بۆ جێگیركردنى سه‌قامگیرى و هێنانه‌كایه‌ى حكوومه‌تێكى خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ بۆ چاوه‌ڕوانى و داواكارییه‌كانى هاووڵاتیان كار بكه‌ن و پرۆسه‌ى سیاسى و وڵات بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێچكه‌ و پێگه‌ى دروستى خۆى.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە