دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

پەیامی کورد... دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی بەختیار مستەفاپوور کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری پیرانشارەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەختیار مستەفاپوور خەڵکی گوندی سەگرکان ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ (٢١ی جولای) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

بەختیار مستەفاپوور لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە