لە مەکسیک 48 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

لە مەکسیک 48 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی چەند رۆژێکە وڵاتی مەکسیکی گرتووەتەوە 48 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمرۆ شەممە 25_ی ئایار-ی 2024 میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردووەتەوە، لە 21 ئەم مانگەوە تا ئێستا بەهۆی گەرماوە 956 کەس دۆخی تەندروستیان تێکچووە و 48 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ساڵی رابردوو بەهەمان شێوە مەکسیک هەشت مانگی بە گەرمای بەتین بەڕێکرد بەو هۆیەوە 419 کەس گیانیان لەدەستدا.

چاوەڕێ دەکرێت لە 15 رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما ریکۆردێکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەدا بشکێنن پیسبوونی هەوای وڵاتەکەش قەیرانەکە گەورەتر دەکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە