پەیامی کورد … لە یۆنان بەلەمێك بە 70 نقوم بوو
بەلەمەێكی كۆچەران بە 70 سەرنشینەوە كە 60یان كوردن لە كەنارەكانی یۆنان نقوم بوو و دواتر لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە رزگار كراون.
رەنج پشدەری چالاكوانی بواری كۆچەران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەو بەلەمەی شەوی رابردو ژێر ئاو كەوت 70 كۆچەری تێدابووە لەو ژمارەیەش 60یان كوردبون، كاتێك قسەی لەگەڵ كردون داوای هاوكاری و بەهاناوەچونیان كردوە و وتویانە خەریكە نقوم دەبین.
رونیشیكردووەتەوە،پۆلیسی یۆنانی هاوكاری ئەو كۆچەرانەی كردووە و رزگاری كردوون، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ رونكردنەوەیەكی بڵاونەكردوەتەوە كە هەموو ئەو كۆچەرانە رزگار كراون یاخودنا.
ئەو چالاكوانە جەختی لەوەش كردووەتەوە، كەسوكاری كۆچەرەكان پەیوەندییان پێوەكردووە و وتویانە سەرجەم كۆچەران رزگاركراون و لەم كاتەدا لەلای پۆلیسی یۆنانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە