وەزارەتی کارەبا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد      ...    وەزارەتی کارەبا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەگوێرەی خشتەیەک کار دەکەن بۆ باشترکردنی رەوشی کارەبا و دەبێت تەواوی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت بن، هەروەها ئامادەکاری کراوە بۆ پلانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان.

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "تەواوی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت بن، ھاوکات ئامادەکاریش بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی ١٢ی ٢٠٢١ و مانگەکانی ١ و ٢ی ٢٠٢٢ دەکرێت."
ئەوەش هاتووە، "ڕاپۆرتی داھاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان ئامادە دەکرێت و ھەڵمەتی نەھێشتنی سەرپێچیش بەردەوام دەبێت و ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکان، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە