لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٢ کەس خۆیان کوشتووە

لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٢ کەس خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد ... لە مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٢ کەس خۆیان کوشتووە

 

 لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٨ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سەرماوەزی ٢٧٢٠، لانیکەم ٢٢ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٢ پیاو و ١٠ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٨ کەسیان (٥ کچ و ٣ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە.

 

هۆکاری زۆرینەی خۆکوشتنەکان هەژاری بووە کە ١١ حاڵەت بووە و زیاتریین ژمارەی خۆکوشتنیش لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ٨ حاڵەت بووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە