مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: بنکەیەکی ئیسرائیلیمان کردە ئامانج

مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: بنکەیەکی ئیسرائیلیمان کردە ئامانج

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بنکەیەکی ئیسرائیلیان لە ”ناوەڕاستی تەلئەبیب” بە درۆنی خۆکوژی بەئامانجگرتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی شەفەق-ی عێراقی، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رۆژی شەممە (24ـی ئادار) رایگەیاندووە، بەرەبەیانیی یەکشەممە، باڵەخانەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائی لە تەلئەبیبی پایتەختی ئەو وڵاتە، لەلایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامییەوە بە درۆنی خۆکوژی کراوەتە ئامانج بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زەرەر و زیانەکان بکات.

مقاوەمەی ئیسلامی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە، “ئەم ئۆپەراسیۆنە تایبەتە، بەردەوامیمان لە خاپوورکردنی مۆڵگەکانی دوژمن پشتڕاست دەکاتەوە، هەروەها تەواوکردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانمانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری کە لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر بەرەوپێش دەچێت، و وەک پشتیوانییەکی ئێمەیە بۆ خەڵکی غەززە،  لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکانی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی سڤیلی فەلەستینی بێ بەرگری”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە