پەیامی کورد... دوو لاوی مەهابادی بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار کراون و لە کۆمادان
دوو هاووڵاتی خەڵکی مەهاباد بە نێوەکانی فایەق مام قادری ٣٥ ساڵ و مەسعوود فەرەجزادە، کە لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان بە سەختی برینداربوون، گوازراونەتەوە و بۆ ناوەندەی دەرمانی ئورمیە و لە کۆمادان.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم دوو هاووڵاتییە، ئێوارەی شەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە نزیکی گۆڕەپانی ئیستقلال و سەرەتای شەقامی حوسێنزادە، لە کاتێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلدا بوون، کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی هێزە حکومییەکان و بە سەختی بریندارکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتیی،. گولە بەر سک، پشت و سەری مەسعوود فەرجزادە و فایەق مام قادری کەوتووە، کە دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی مەهاباد، بەهۆی سەختی برینەکەیان و ناجێگیربوونی باری تەندروستیان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە گوازراونەتەوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست نێوی ئاشکرا بکرێت، لە درێژەدا بەهەنگاوی ڕاگەیاند، کە ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی خومەینیدا خەوێنراون و هەردووکیان لە کۆمادان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە