هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی  سەر بە پارێزگای سنە بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی "دانش مولوودی" تەمەن ٢٥ ساڵ، سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزا لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆرشی بیجار و بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژ بە نیزام لە رێگەی ئەندامەتی و لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەسەریدا سەپێندراوە.

دانش مولودی ساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٦ مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە