پەیامی کورد... ئاماری گیانله‌ده‌ستدان لە بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌غریب بۆ زیاتر 2 هەزار به‌رزبوویه‌وه
وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە بوونەتە قوربانی بۆ زیاتر له 4 هەزار كەس به‌رزبووه‌تەوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی درەنگانی شەوی هەینی بە كاتی وڵاتەكە راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستان بۆ دوو هەزار و 12 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 59 کەس کە هەزار و 404یان لە دۆخێکی ناجێگیردان.
باسی له‌وه‌ش كرد، کە ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حه‌وز و مه‌راكیش و ورزازات و ئه‌زیلا و شیشاوه و تارودانتن.
جێی باسە، پەیمانگای جیۆفیزیکی نیشتمانیی مەغریب، بڵاویکردەوە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی حەوت پلە بە پێوەری ڕێختەر وڵاتەکەی هەژاندووە ، کاتژمێر 11:11ی شەو بەکاتی مەغریب (01:11ی بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەکاتی كوردستان) روویدا وەو لەوەتەی سەدەی رابردوو بەهێزترین بوومەلەرزە بووە..
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە