ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣١ی مەی ٢٠١٨ وەزیری بەرگری ئیسرائیل " ئاڤیگدۆر لیبرمەن " ، لە گەڵ هاوتا ڕووسیەکەی، سێرگی شایگۆ لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە.
ڕۆژنامەی کامرسانتی ڕووسی ئشکرای دەکات ، مۆسکۆ لەم دیدارەدا دەیەوێت ئاگاداری وردەکاریەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە باشوری سوریا بێت و بۆ ئەم مەبەستەش دەیهەوێ، لە گەڵ ئیسرائیل رێکبکەوێت.
شارەزایەکی کاروباری نێودەوڵەتی ڕووسیا بە ناوی " کریل سیمۆنۆف " ، بە کامرسانتی گوتووە، ئاشکرایە کە بەر لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر سووریا، تەل ئەڤیڤ بە نیازە هەڵوێستەکانی لە گەڵ مۆسکۆ هەماهەنگ بکات.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی کامرسانت ، سەرەکیترین کاری ئیسرائیل لە سووریا دوورخستنەوەی هێزەکانی ئێران و میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانە لەو ووڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە