ئەمریكا: لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززەوە، ڕووبەڕووی هیچ هێرشێك نەبووینەتەوە

ئەمریكا: لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززەوە، ڕووبەڕووی هیچ هێرشێك نەبووینەتەوە

پەیامی کورد... ئەمریكا: لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززەوە، ڕووبەڕووی هیچ هێرشێك نەبووینەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت،"هێرشەكان بۆ سەر سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا راوەستاوە و لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی غەزەوە هێزەكانمان روبەڕوی هیچ هێرشێك نەبونەتەوە".

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندووە،"هێرشەكان بۆ سەر سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا راوەستاوە، لەدوای ئەوەی ئاگربەستی ئیسرائیل لەگەڵ بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"لەناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمەوە بنكەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق و سوریا روبەڕوی زیاتر لە (70) هێرش بوونەتەوە بە موشەك و فرۆكەی بێفرۆكەوان".

پاتریك رایدە, وتەبێژی پنتاگۆن ئەوەی خستووەتەڕوو،"هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژی (23) تشرینی دووەمەوە كاتی چوونە بواری جێبەجێكردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس, تا ئێستا لە عێراق و سوریا رووبەڕووی هیچ هێرش نەبوونەتەوە".

ڕاشیگەیاندووە،هێرشی گرووپە چەكدارەكان عێراق كە لەژێر ناوی"بەرهەڵستكارانی ئیسلامی لە عێراق" خۆی ناساندووە،تائێستا نەبووەتە هۆی كوژرانی هیچ سەربازی ئەمریكی تەواوی ئەو سەربازنەشی كە لە هێرشەكاندا بە سوكی برینداربوون, گەڕاونەتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانی سەربازییەكانی خۆیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە