پەیامی کورد... وێستگەی ئەتۆمیی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە
بەگوێرەی کاربەدەستانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وێستگەی ئەتۆمی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە و لە ئێستادا بە هێڵێکی یەدەگ کار دەکات.
ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی نێودەوڵەتی لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ببچڕانی هێڵی سەرەکی کارەبا لە وێستگەکە، مایەی نیگەرانییە و لەوانەیە زەرەر لە وێستگەکە بدات، کە ٦ کورەی ئەتۆمی هەیە و لە ئێستادا تەنیا یەک دانەیان ئیش دەکات.
بەگوێرەی کاربەدەستانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وێستگەی ئەتۆمی ئۆکراینا لە تۆڕی سەرەکی کارەبا دابڕاوە و لە ئێستادا بە هێڵێکی یەدەگ کار دەکات و گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەورووپا دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی مانگی شوباتدا هێرشی کرایە سەر و لەلایەن سوپای ڕووسیا دەستی بەسەردا گیرا و هەر دوو وڵات ئەوی دیکەیان بە تێکدانی ئەو دامەزراوەیە تۆمەتبار دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە