پەیامی کورد ... لە ئێران بەرزترین ئاستی مەترسی ڕاگەێندرا .
بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران بە پێی نوێترین هۆشداری خێراییەکی زۆر بەرچاوی بە خۆیەوە بینی لە حاڵێکدا کە نەخۆشخانەکان هۆشداری زۆر لە ئاستی بالا دا دەدەن
بە گەشەی لە رادە بەدەری ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئێران جگە لە باکووری ئێران و پاریزگاکانی ئەو ناوچەیە ژمارەیک لە ناوچەکانی دیکە لەوانەش مەشهەد و یەزد تووشی کەمبوودی نەخۆشخانە و فریاکەوتن بوونەتەوە
هاوکات بەرپرسانی پاریزگاکان ئەو ئامارانەی کە ڕایدەگەێنن زۆر زۆر جیاوازە لەو ئامارانەی کە وەزارەتی تەندرووستی سەبارەت بە قوربانیان و تووشبووان بەم نەخۆشییە بڵاوی دەکەنەوە .
بە پێی ئامارە نافەرمییەکان تاکوو ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بەم نەخۆشییە تووش بوونە و زیاتر لە ٢٥٠٠ کەسیش بوونەتە قوربانی بەڵام حکوومەتی ئێران بە فەرمی ڕاناگەێنیت
هەروهەا بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە خەڵک بە زیندوویی شاهێدین ژمارەی قوربانیان بەم نەخۆشییە چەندین بەرابەری ئەو ئامارانەیە کە بەرپرسان بە فەرمی و نافەرمی ڕایدەگەێنن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە