وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15/5/2018 هەر کەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی، با یەکەی ئیداری ناوچەکەی ئاگادار بکاتەوە. گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت "ئێمە پشت بە بینینی مانگ دەبەستین بۆ دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان".
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم، لەبارەی دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، رایگەیاند "ئێمە پشت بە بینینی مانگ دەبەستین و ئەگەر ئەم ئێوارەیە مانگ نەبینرا، ئەوا سبەی تەواوکەری مانگی شەعبانە و دوو سبەی رەمەزان دەبێ".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ مانگ لە ئێوارە تەنیا لە دە دەقە لە رۆژئاوابوون بەدیار دەکەوێ، و پشت بە رۆژژمێر نابەستین.
جێی ئاماژەیە، کە لە مانگی رەمەزاندا، کە بە رۆژژمێری کۆچی دیاری دەکرێت، موسڵمانان لە بەرەبەیانەوە تا ئێوارە خۆیان بە دوور دەگرن لە خواردن و خواردنەوەی هیچ شتێک، ئەمەش بە ئەرکێکی بنەڕەتی ئاینی ئیسلام لەسەر موسڵمانان دەزانن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە