پەیامی کورد ... ئەمڕۆ ٢٦ی ١٢ی ٢٠١٩ چله‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ڕابردووی ووڵاتی ئێران ە ، و بڕیارە له چله‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوودا خۆپیشاندان و چالاكی و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت. و بە پێی بڕیارێک حكوومه‌تی ئه‌و ووڵاته هێڵه‌كانی ئەنته‌رنێتی له چه‌ند پارێزگایه‌ك پچڕاندووە و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی چه‌ند پارێزگایه‌كیشی بۆده‌ره‌وه ڕاگرت.
به‌پێی زانیارییەکان ، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی پارێزگاكانی ئه‌لبورز، سنه، زه‌نجان و فارس له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه راگیراوه.
باسی له‌وه‌شكردبوو، پێده‌چێت په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی نێوان چه‌ند پارێزگایه‌كی تریش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه رابگیرێت.
ئه‌و هه‌نگاوه له كاتێكدایه چالاكوانانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگه‌وازیان كردووه، كه ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 26 ی كانونی یه‌كه‌م له چله‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردوودا خۆپیشاندان و چالاكی و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە