پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی حکوومەتی عێراق دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له یادی ئه‌نفالی بادینان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایده‌گه‌ێنێت ده‌بێت حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ئه‌ركى یاساییى خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و جینۆساید و جه‌نگ ناساندووه و قوربانییان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى قوربانییانى ئه‌نفالى بادینان ده‌كه‌ینه‌وه، دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. له به‌رده‌وامی ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێكى دیكه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى 1988 ڕ‌ژێمى به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتیى كوردستانى هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان بێ جیاوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هید كرد و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژیانى له هه‌زاران دێهاتى كوردستان سڕییه‌وه.
له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌یلوولى 1988 له دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادینان كیمیاباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ٥ فیرقه‌ى سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و ڕاگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانى بادینان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له تاوانه‌كه ڕزگاریان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركیا و وڵاتان دى، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
له‌م یاده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت حكوومه‌تى فیدرالى عێراق ئه‌ركى یاساییى خۆى و بڕیارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و جینۆساید و جه‌نگ ناساندووه و قوربانییان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانیش خزمه‌تى زیاترى قوربانییانى ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسى ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بین له به‌دۆكیوومێنتكردنى تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناساندیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان له هه‌ر شوێنێكى جیهان.
ده‌بێ یادى ئه‌نفال هانده‌رى زیاترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باشترین وه‌فادارییه بۆ خوێنى شه‌هیدان. هه‌ر له‌م یاده‌دا سوپاس و پێزانینمان بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى بادینانیان كرد كه له‌و شاڵاوه‌دا ڕاگوێزرانه كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنیكان، جوامێرى و مرۆڤپه‌روه‌رییان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
سڵاو له گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
25/8/2020
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە