بە پێی بڕیارێک چەند ناوچەیەکی نوێی پیشەسازی درووست دەکرێت

بە پێی بڕیارێک چەند ناوچەیەکی نوێی پیشەسازی درووست دەکرێت

پەیامی کورد     ...     بە پێی بڕیارێک چەند ناوچەیەکی نوێی پیشەسازی درووست دەکرێت

سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند :  بڕیارە لەم مانگەدا لە سنووری ھەولێر دەست بەدرووستکردنی چەندین ناوچەی پیشەسازی بکرێت، كە گرینگی زۆری دەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان و لەمەودوا زیاتر بایەخ بە كەرتی پیشەسازی دەدرێت.

د. موحەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : كاركردن لە ناوچەی پیشەسازی دھۆك بەردەوامە و ھێشتا تەوا نەبووە، ئەوەی ھەولێریش لەم مانگەدا دەستی پێدەكرێت، هەروەها لەراپەڕین و سلێمانی و ھەڵەبجە  سەرقاڵی تەرخانكردنی زەوین بۆیان وھەركاتێك تەرخانكردنی زەوی کۆتایی ھات، دەست بە دروستكردنیئەوانیش دەكرێت.

شوكری ووتیشی: "ناوچەی پیشەسازیی ھەولێر، لەسەر ڕووبەری ٢ھەزارو ٥٠٠دۆنم درووست دەكرێت و هەروەها ناوچەیەكی دیكەش لە كانی قرژاڵە درووست دەكرێت، كە ئەویش ٤ھەزار دۆنمە و زیندوو دەكرێتەوە، كەپێشتر ھەندێك کاری تێدا كراوە و ئێستا جارێكی دیكە كاری تێدادەكرێتەوە، جگە لەوەش، لە نزیك كەورگۆسك ناوچەیەكی دیكە لەسەر٤٠٠دۆنم درووست دەکرێت، كە ناوچەی داودەرمان ناسراوە و ئەویشپێشتر كاری تێدا كرا بوو و دووبارە دەست بە كاركردن تێدا دەكرێتەوە،كە دەبێتە شوێنی  كارگەكانی دەرمان و بەرھەمھێنانی دەرمان وپێداویستی پزیشكی، ئەمانە ھەمووی گرینگن، بۆیە لەمەودوا زیاتر بایەخ بە ناوچەی پیشەسازی دەدەین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە