سەرۆکوەزیری ئیسرائیل بێنیامنی ناتانیاهۆ لە ووتەیەکدا ڕایگەیاند ئێران بۆ هەبوونی ئێمە هەڕەشەیەکی زۆر گەورەیە و ئێمە ئەم هەڕەشەیە ڕادەوەستێنین
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، مانگرتن و نائارامییەکانی ئێران، گوزارشت لە گوشاری گەمارۆە نێودەوڵەتیەکانە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و مانای وایە ئەم گەمارۆیانە کاریگەر بووە.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختیش دەکاتەوە، دانانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، حکومەت تووشی قەیران و سەرهەڵدانی خەڵک دەکات و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی پشتیوانی لە حکومەت.
بە ووتەی ناتانیاهۆ، خەڵکی ئێران بە باشی دەرهاویشتە و ئەنجامی سیاسەتی توندڕەوانەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، لە گیرفانەکانیان هەست پێدەکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها گوتی: بە پێچەوانەی لێکدانەوەی ژمارەیەک شرۆڤەکار، نوێکردنەوەی گەمارۆکان، خەڵکی لە ڕژێمی ئێران دوورخستەوە.
لە بەشێکی دیکەی ووتارەکەی، ناتانیاهۆ دەڵێت “ڕژیمی مەڵاکان لە بڕی وەبەرهێنان بۆ دابینکردنی پێداویستی خەڵک، سامانی ئەم ووڵاتە لە دەرەوەی سنوورەکان و بۆ سیاسەتی دەستێوەردرانەی سەربازی تەرخان دەکەن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە