پەیامی کورد... کانوونی پارێزەرانی ناوەند کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر کانوونی پارێزەرانی ناوەند.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەزبەر کانوونی پارێزەران هاتنە ڕیزی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی وڵات و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران.
لەو خۆپیشاندانەدا ئەندامانی کانوونی پارێزەران کەوتنە بەر تەقەی فیشەکی فرمێسکڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران.
لە دوای بانگەوازی گرووپ و لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان هەتا دێ ڕیزی خۆپێشاندانەکان زیاتر و بەربڵاوتر دەبن.
لە ئێستادا لە شارەکانی سنە، مەشهەد، تاران، ئیسفەهان، کەرەج، گورگان و چەند شارێکی دیکەی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان دەستیان پێ کردووە و پێشبینی دەکرێ لەگەڵ تاریکداهاتنی وڵات ژمارەی ئەو شارانەی پێوەستی خۆپێشاندانەکان دەبن زۆر لەوە زیاتر بن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە