پەیامی کورد... کۆمپانیای یوتیوب و گووگڵیش سزا بەسەر وڵاتی ڕووسیا دەسەپێنن
لەدوای سزا یەک لەدوای یەکەکانی وڵاتانی خۆرئاوا دژی ڕووسیا بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا پێگەی یوتیوبیش ئاشکرایکرد: سزا دەخەنە سەر سەرجەم ئەو کەناڵانەی سەر بە حکومەتی ڕووسیا.
لەمبارەیەوە هەریەکە لە یوتیوب و گووگڵ پلەی سەر بە کۆمپانیای گووگڵ ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لە ڕووسیا ڕاگرتووە، لەناویشیاندا خزمەتگوزاریی بەشداربوون، دوای سەپاندنی سزا ئابوورییەکان بەسەر بانکەکانی ڕووسیادا.
کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرای کردووە: "سەرجەم ڕێکلامەکانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی کاتی لە سەرتاسەری جیهان ڕادەگرێت".
شایەنی باسە پێشتر هەریەکە لە گووگڵ و یوتیوب فرۆشتنی ڕێکلامەکانی ئینتەرنێتیان بە ڕووسیا ڕاگرتبوو، هاوشێوەی ئەمانیش هەریەکە لە تویتەر و سناپچات ئەو سزایەیان بەسەر ڕووسیادا سەپاند بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ڕووسیا. هاوکات پێگەی یوتیوب بڵاوی کردەوە، سزاکانیان فراوان کردووە بۆ سەرجەم لایەنەکان و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیاکە لە ڕووسیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە