پەیامی کورد ... ئەمریکا : چین و ڕووسیا چاوەڕێی فرۆشتنی چەکەکانی خۆیان بە ئێران
کێلی گرافت باڵیۆزی ئەمریکا لە ڕێخراوی نەتەوەکان ، ڕایگەیاند : چین و ڕووسیا چاوەڕێی کۆتایی هاتنی گەمارۆوەکانی چەک و توقەمەنی ئێرانن تاکوو چەکەکانی خۆیان بە کۆماری ئیسلامی ئێران بفرۆشن .
کرافت ڕۆژی دووشەممە لە ووتووێژێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : هەڵبژاردن ڕوون و ئاشکرایە جیهان دەبێ لە نێوان ئاشتی و ئەمنییەت یا خود پاڵپشتی ژمارە یەکی تێرۆریسم یەکێک هەڵبژێرێت ."
نوێنەری ئەمریکا ووتی ویلایەتەیەکگرتووەکان زۆر بە تووندی و بە قورسی لە سەر بڕیارەکەی خۆی لە سەر بەردەوامیدان بە گەمارۆوەکانی سەر ئێران سەبارەت بە چەک و تەقەمەنی پێداگری دەکات و هۆشداریدا کە ئێران ئیزنی کڕین و فرۆشتنی چەکی هەبێت توانایی ئەوەی هەیە چەکگەلی پێشکەوتوو بکڕیت و ئەو کاتە دەیخاتە بەردەستی گرووپگەلی تێرۆریست لە سەرتاسەری جیهان دا .
کرافت بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران بە حووثی یەکان لە یەمەن ، ڕژیمی بەشار ئەسەد لە سووریا ، میلیشیاکانی شیعە لە عێراق و هەروەها باقی گرووپگەلی تێرۆریستی چەک دەنێرێت ووتی : " هیچ ڕێگە چارەیەک جگە لە نوێ کردنەوەی گەمارۆوەکانی سەر ئێران لە بابەتی چەک و تەقەمەنی دا بوونی نییە " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە