پەیامی کورد … یوئێن داوا لە کۆچبەران دەکات یان بگەرێنەوە یان ببنە پەنابەر لە بێلاروسیا
یوئێن داوا لە کۆچبەرانی سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکات یان بگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان داوای پەنابەری بکەن لە بێلاروسیا.
له نوسراوێكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ئاڕاستەی پەنابەران كراوە، داوا لە کۆچبەرانی سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکات، یان بگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان داوای پەنابەری بکەن لە بێلاروسیا، هەر له نوسراوهكهدا ژمارە تەلەفۆنێك خراوەتەڕوو و هۆشداری بە كۆچبەران دراوە كە ئەگەر بێلاروسیا ڕێگەی نەدا لەوێ ببنە پەنابەر، پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکەن.
نوسراوەكەی یوئێن لهكاتێكدایه ماوەی چەند مانگێکە كۆچی هاوڵاتیانی كورد دهستیپێكردوه لەسەر سنورەكانی لیتوانیاو پۆڵەندا لە دۆخێكی خراپدا گەمارۆ دراون و ژیان دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە