میدێڵ ئێست مۆنیتۆر ... " ئیماراتی عەرەبی و عەرەبستانی سەعوودی هێزی سەبازییان بۆ هەرێمی بن دەستی "YPG " هەنارد

میدێڵ ئێست مۆنیتۆر ... " ئیماراتی عەرەبی و عەرەبستانی سەعوودی هێزی سەبازییان بۆ هەرێمی بن دەستی "YPG " هەنارد

پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵێکی میدێڵ ئێست کە ڕاگەیاندووە هێزێکی سەبازی لەشکری عەرەبستانی سەعوودی و ئیماراتی عەرەبی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێونەتوەیی لە دژی داعش دا ، بۆ ناوچەکانی بن دەسەڵاتداری هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسەدە " هەناردراون .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئەو یەکینە سەربازی و لەشکرییەی سەعوودیە و ئیماراتی عەرەبی کە لە بن باڵی ئەو هاوپەیمانییەی کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات ، جێگیر دەکرێن و هەروەها ئەمریکاش لە چالاکییە سەربازی و لەشکرییەکانیاندا پشتیوانی ئەو هێزانە دەکات .

ڕۆژنامەی ناوبراو ، هەروەها ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا " SOHR " دا بە بیر دێنێتەوە و لە سەر ئیدعای ناردنی لەشکر و هێزی سەربازی دەداتە نیشاندان کە لە کاتێکی نزیکدا کاروانێکی سەربازی لەشکری ووڵاتی کەنداو گەیشتییە ناوچەکانی هەرێمی " یەپەگە " لە دەورووبەری دێرەزۆر .

جێگای ئاماژەدانە ، هەناردنی هێزی لەشکری و سەربازی ووڵاتانی عەرەبی کە لە کاتێکدا کە تورکیا هەوڵ دەدات بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی سووریا کە لە بن کۆنترۆڵی خۆیان ئۆپراسیۆنێک لە سەر هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی فۆرات ئەنجام بدات پێک دێت .

بە گوێرەی گووتنی شارەزایان لە سەر زەوینی سووریا مەترسی ئەوە هەیە کە بۆ جاری یەکەم شەڕی نێوان تورک – و عەرەب ڕووبدات ، خۆی دەرخست .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە