پیلانی تێرۆری موستەفا کازمی ڕاگەێندراوە

پیلانی تێرۆری موستەفا کازمی ڕاگەێندراوە

پەیامی کورد    ...    پیلانی تێرۆری موستەفا کازمی ڕاگەێندراوە 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە ، هەوڵی تێرۆر کردنم دراوە بە نیازی تێرۆر کردنم بوونە

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو ووتی کە ڕاپۆرتگەلێکی ئەمنییەتی لە سەر بوونی پیلانێک بۆ تێرۆر کردنی ئەو لە کاتی سەفەر کردنی بۆ شاری مووسڵ بە دەست گەیشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی " وداع " موستەفا کازمی بە ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەم جۆرە ڕاپۆرت و هەواڵانە بەڵام سەفەری مووسڵ ی کردووە چوونکە ئەو تەنیا لە ویجدان ی خۆی دەترسێت .

هەروەها ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە بنچینەی شەفافییەت و ڕاستگۆیی بە سەرچاوەی کاری خۆی داناوە و لە ڕێگای پەیمان و بڕیاڕدانەوە بە دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان دا نییە ، جەختی کردەوە کە ئەو چاوی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نییە و هیچ تەماعێکی لەمبارەوە نییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە